ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران پڕۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ ئافرەتانی ئێزدی ڕادەگەیەنێت

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ ئافرەتانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش، ڕادەگەیەنێت، زیاتر لە سێ ھەزار کچ و ژنی ڕزگاربوو، کە خەڵکی شنگال و دەوروبەرن، سوودمەند دەبن لەو پڕۆژەیە، کە بەشێوەی مانگانە لە ڕێگای بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئێزدییەکانەوە، ئەم ھاوکارییە داراییە وەردەگرن، وەک منحە. جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالش، دەڵێت: سەرۆکی حکوومەت بەردەوام خۆی لە ئێش و ئازاری ئێزدییەکان کردووەتە خاوەن.

لە ڕووداوەکەی شارۆچکەی شنگال شەش ھەزار و چوار سەد و حەڤدە کەس لە لایەن داعشەوە ڕفێندران، تا ئێستا سێ ھەزار و پێنج سەد و حەفتا و چوار ئێزدی لە ڕێگەی نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی و حکوومەتی ھەرێم ڕزگار کراون، تا ئێستا سێ ھەزار کەسیش ماون و ھەزار و دوو سەد کەسیش کوژران و سێ سەد و شەست ھەزاریش ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و حەفتا ھەزاریش ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.
شنگال ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمە و دەکەوێتە نێوان عێراق و سووریا، دانیشتووانەکەی زۆربەیان کوردی ئێزدین و ئێستا لە ژێر دەستەڵاتی گرووپە لە یاسا دەرچووەکانن.
جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالش، گوتی: ئەوە یەکەم جار نییە سەرۆکی حکوومەت پشتگیری لە ئێزدییەکان دەکات، بەڵکو بەردەوام پشتگیری لە داوا و داخوازییەکانی ئێزدییەکان کردووە، بەردەوام خۆی لە ئێش و ئازاری ھەموو پێکھاتەکان کردووەتە خاوەن، بەتایبەتی ئێزدییەکان، کە بە درێژایی مێژوو توشی جینۆساید و ئەنفال و ماڵوێرانی بوونە، پاش ئەوەی ئەو جینۆسایدە بەسەری ئێزدییەکان ھات، بە ھەزاران کچ و ئافرەتی ئێزدی کەوتنە دەست تیرۆریستانی داعش، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ئازاد بوونە، ئەوانەش پێویستییان بە ھاوکاری ماددی و مەعنەوی ھەیە، بەخۆشحاڵییەوە بنکەی لالش پڕۆژەیەکی پێشکەش کرد، سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەکە داو ئەمڕۆ مەسرور بارزانی پڕۆژەکە ڕادەگەیەنێت، کە مانگانە ھاوکارییەکی ماددی پێشکەش بەو کچ و ژنانە دەکرێت کە لە دەست داعش ڕزگار بوونە.
ئەو ئەندامەی دەستەی باڵای بنکەی لالش، دەشڵێ: ئەو پڕۆژەی سەرۆکی حکوومەت ڕاگەیاندووە، پڕۆژەیەکی زۆر باش و گرنگە، چونکە ھێشتا خەڵکی ئێمە لە کەمپەکاندا دەژین و پێویستییان بەوە ھەیە ھاوکاری بکرێن، ھەتا لەڕووی دەروونییەوە بنکەی لالش لە پلاندایە ھەر بە پشتگیری سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەیەک پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی پشتگیری مەعنەوی لەو کەسانە بکرێت، بۆیە ھەنگاوێکی گرنگە و جێگەی خۆشحاڵی ھەموو ئێزدییەکانە.
جەعفەر سمۆ، ئەندامی دەستەی باڵای بنکەی لالش، ئاشکراشی کرد: لە کاتی ھاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ شنگال و دەوروبەری شەش ھەزار و چوار سەد و حەڤدە کەس کەوتنە دەست تیرۆریستان، بە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ ھەزار و پێنج سەد و حەفتا و پێنج کەس ڕزگار کراون، ئەوانەش زۆربەیان ئافرەت و منداڵن، لەوانە ھەزار و دووسەد و ھەشت ئافرەت، سێ سەد و سی و نۆ پیاو، لەگەڵ دوو ھەزار و بیست و حەوت منداڵ، دڵنیایی دەدەینە ھەموو کەسوکاری ڕفێندراوان، ئەوانەی ماون بە شەو و ڕۆژ کار دەکەین بۆ ڕزگارکردنیان.

ھەواڵی زیاتر