پێداچوونەوە بە ناونیشانی فەرمانبەرە گرێبەستەكان دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوزار لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: بۆ ڕای گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتەكەمان ڕای دەگەیەنین كە پابەندین بە ڕێكار و یاسا و ڕێنماییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنی پەیوەندیدار بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

راشیگەیاند: ئەوەی لە ڕووی یاسا و ڕێكارەكانەوە لەسەر وەزارەتمان بووبێت كاری پێویستیان لەسەر كراوە و لە داهاتووشدا لە چوارچێوەی سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندین بەو بابەتەوە.

هەروەها رایگەیاند: ئەگەر هەر سەرنجێکیشمان هەبووبێت، ئەوا لەبەر بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست بووە و لەبەر ئەوە بووە کە زۆرترین ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن کە ژمارەیان لە 14 هەزار فەرمانبەر زیاترە.

ئاماژەی بەوەشدرا: ویستراوە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە باشترین وردەکاری لە ناو و ناونیشانیان بکرێت و مافی هیچ فەرمانبەرێکی گرێبەست پێشێل نەکرێت، چونکە ئاڵۆزییەک لە دانانی گرێبەستەکان هەبووە و بەشێکی فەرمانبەرە گرێبەستەکان بە ناونیشانێک گرێبەستیان بۆ کراوە کە گونجاو نییە و لە ئاست ئەو بڕوانامەیەی هەیانە.

وەزارەتی شارەوانی جەختیشی كردەوە کە ڕای ئەوان ئەوەیە كە فەرمانبەرە گرێبەستەكان دەبێت بەو ناونیشانە هەمیشەیی بکرێن کە هاوشانی بڕوانامەکانیانە، نەوەک بە ناونیشانێک کە لەگەڵ خوێندن و لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە یەکناگرێتەوە