ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-7-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له مامۆستایان و قوتابییانی به‌هره‌مه‌ندی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی لاوكی ئه‌هلی كرد.
وێڕای پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و قوتابییانی په‌یمانگه‌كه به‌بۆنه‌ی به‌شداری و سه‌ركه‌وتنییان له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی شێوه‌كاری، پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان كرد، كه له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه په‌یامه‌كانی گه‌لی كورد هاوشانی وه‌رزش و سیاسه‌ت ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر گرنگی بوونی په‌یمانگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی لاوك روونكرده‌وه و رایگه‌یاند، به ته‌مه‌نێكی كورته‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه و هه‌وڵه‌كانیان كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی بزاوتی هونه‌ری له شاری هه‌ولێر.
پشتگیریی خۆشی بۆ په‌یمانگه‌كه و ته‌واوی ره‌وتی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندان له شاری هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.