پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ژوور كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1-7-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ژوور كۆبووه‌وه‌.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ هێمن قادر جێگری پارێزگارو نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو كارزان عه‌بدولهادی سه‌رۆكی ئاره‌وانی هه‌ولێرو دكتۆر نیاز تاهیر به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پارێزگارو عه‌مید خه‌سرۆ غازی به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوه‌خۆی پارێزگا ئاماده‌یی بوون.
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی هه‌وڵه‌ ئه‌رێنییه‌كانی ژووری بازرگانی هه‌ولێری كرد له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كاسبكاران و دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ئه‌جیندای كارو به‌رنامه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای دروستر بونیاد بنرێ و له‌ په‌یڕه‌و كردنی كاره‌كان دیسپلینكاری له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان پۆلین به‌ندی بكرێن، تاوه‌كو ئه‌رك و مافه‌كان به‌ دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا دابه‌ش بكرێ و هه‌ر كه‌س و لایه‌نه‌ك به ‌ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
له‌به‌رامبه‌ردا گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ژوور، ورده‌كاری و سه‌رنج و روونكردنه‌وه‌كانی خۆیان له‌ پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی توێژی كاسبكارو بازرگانان خسته‌ روو، گفتوگۆی تێرو ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه‌ كرا.