لەندەن.. کۆنفرانسی IBBC بە بەشداریی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

دوازدەیەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانی IBBC لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەست بە کارەکانی دەکات. گۆتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەنجامی یەکێک لە خولەکانی ئەو کۆنفرانسە کردنەوەی لقێکی زانکۆی لەندەنە لە هەولێر، کە گەورەترین لقی ئەو زانکۆیە دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەرگەشت ئاکرەیی، گۆتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لەندەنەوە بە کوردستان 24ی ڕاگەیاند،” د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە کۆنفرانسی IBBC و گوتاری سەرۆکی حکوومەت پێشکەش دەکات”.

گۆتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ” ئەم کۆنفرانسە، ساڵانە دوو جار بە بەشداریی بەرپرسانی هەولێر، لەندەن و بەغدا دەکرێت، جارێکیان لە ئیمارات و جارێک لە لەندەن. ئامانجی ئەو کۆنفرانسە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانە. ئەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەوەیە بزانرێت چی دیکە پێویستە بکرێت بۆ پێشخستنی هاوکارییەکان لە ڕووی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە”.

جگە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی حکوومەتی عێراقیش، خاوەنکار، بازرگان، وەبەرهێنەر و نوێنەری کۆمپانیا بەریتانی و جیهانیش لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی کاری عێراقی بەریتانی بەشدار. ئاکرەیی ئاماژەی بەوەش کرد، “نوێنەرانی بەریتانیش وەکو کەسایەتیی دیار و بەشێکی پەرلەمانتارانیش ئامادەن و گوتاریان دەبێت و تیشک دەخەنە سەر بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان”.

 یەکێک لە مژارەکانی کۆنفرانسی IBBC پرسی پەرەوردە و فێرکردنە، لەو بارەوەیەوە گۆتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “یەکێک لە ئەنجامە باشەکانی ئەو کۆنفرانسەی ساڵانە، کردنەوەی لقێکی زانکۆی لەندەنە، کە زانکۆیەکی بەناو بانگی جیهانییە و بڕیارە بۆ وەرزی داهاتووی خوێندن لە هەولێر بکرێتەوە و گەورەترین لقی ئەو زانکۆیە دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

لـە دووەم ڕۆژی کـۆنـفـرانـسـی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـی عـێـراق-بـەریـتـانـیـا کە کۆتایی ساڵی رابردوو لـە شـاری دوبـەی وڵاتـی ئـیـمـارات بەرێوەچوو، د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـە نـوێـنـەرایـەتـی مـەسـرور بـارزانـی سـەرۆکـوەزیـرانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وتـارێـکـی پـێـشـکـەشـکـرد و وێـرای گـەیـانـدنـی سـڵاو و ڕێـزی سـەرۆکـی حکوومەتـی پـێـگـەیـانـدن و دسـتـخـۆشـی لـە ڕێـکـخـەرانـی کـۆنـفـرانـسـەکـە کـرد و بـەو ئـومـێـدەی دەرئـەنـجـامـی بـاشـی لـێ بـکـەوێـتـەوە.