سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولعەزیز نوجەیفی)ی باوکی ئوسامە نوجەیفی کرد لە مزگەوتی (جەلیل خەیات)ـی شاری هەولێر.

هەر بەهۆی كۆچی دوایی (عەبدولعەزیز نوجەیفی)، سەرۆك بارزانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی کردبوو.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رایگەیاندبوو “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت”.

هەروەها رایگەیاندبوو “بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.

راشیگەیاندبوو “لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت”.

ھەواڵی زیاتر