بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتی ڕوونکردنەوە لەبارەی برینداربوونی دوو هاووڵاتیی لە سلێمانی دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازی كۆمەڵایەتی، لەبارەی بریندرابوونی دوو هاووڵاتیی لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: ئەو هاووڵاتییانە لەنێو چاکسازی گەوران لە سلێمانی تووشی ڕووداو نەبوونە، بەڵکو ڕووداوەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕوویداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ كە لەشاری سلێمانی ڕوویداو بەداخەوە دوو هاووڵاتیی بریندار بوون، چەند پەیج و لایەنێك هەواڵەكەیان وا بڵاو كردەوە كە لەناو بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕوویداوە، سەرلەبەری هەواڵەکە ڕەت دەکەیەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەڵێت: لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە كە ئەم ڕووداوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەوران نییە، بەڵکو ڕووداوەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕوویداوە.

ھەواڵی زیاتر