یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی دەستپێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 30/6/2024 لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرۆک شارەوانی و بەڕێوەبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان و دکتۆر و مامۆستایانی زانکۆ و ئەندازیاران یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی دەستپێدەکات.

کۆنفرانسەکە سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی6ی2024 ده‌ستی پێكردووه‌ و  تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، تێیدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتار و پانێڵی دەبێت، هاوکات چەندین کورتەفیلم و پانێلی جۆراوجۆر سەبارەت بە جۆرەکانی شارسازی و ڕێکخستەوە و گەشەپێدانی شارەکان لەلایەن ئەندازیاران و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانەوە پێشکەش دەکرێن و دواتر ڕاسپاردە و ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە ڕادەگەیەندرێت.

ھەواڵی زیاتر