بکوژی شوفێرێکی ئۆتۆمبێلی تەکسی لە هەولێر دەستگیر کرا


لەڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٢٧ لە سەر ڕێگای هەولێر -دهۆک ، نزیک گوندی شاخۆڵان ، تەقە لە شوفێریکی تەکسی کرا کە سەرنشینێکی ئافرەتیشی لەگەڵدابو، بوە هۆی گیان لەدەستدانی شوفێری تەکسیەکە و برینداربونی ئافرەتەکە ، دوای روداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچون و لێکۆلینەوەکراو دوای ماوەیەکی کەم لەئەنجامدانی تاوانەکە سەرەداوی تاوانەکە ئاشکرکراو تۆمەتبار دۆزرایەوە بە ناوی (ک.م.م) و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.
دواتر لە لێکۆلینەوە لەلەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەرکەوت خەڵکی شاری (دهۆک) ە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە!
سوپاسی هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە هەمیشە هەمانگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٤/٦/٢٨

ھەواڵی زیاتر