زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار، پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە واری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە ماوەی 730 ڕۆژدا تەواو بکرێت کە توانای بهرههمهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنهوهی له یهك كاتژمێردا ههیه و زیاتر له 480 ههزار كهس لە ناوچەکە لێی سوودمهند دهبن.
دووشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لەپێناو دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت.
دووشەممە (24ـی حوزەیرانی 2024)، ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە خەڵکی چەمچەماڵ کرد کە کێشەی کەمئاویان چارەسەر دەبێت، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ کرا، بۆیە بە پلانی کورت خایەن چەند پرۆژەیەک جێبەجێکران، بەڵام بەپلانی درێژ خایەن پرۆژەی ستراتیژی ئاوی گۆپتەپە –چەمچەماڵ خرایە ڕوو، ئەو پرۆژەیە لە توانایدا هەیە لە کاتژمێرێکدا 3400 مەتر سێجا ئاو بۆ ناوچەکە دابین بکات کە بۆ ماوەی 20 ساڵ کێشەی کەمئاویی لە چەمچەماڵ چارە دەکات.