زاخۆ.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ زاخۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون. 

نزیكه‌ی كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بێرسڤ و شاره‌دێی ده‌ركارێ له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.

 ئه‌میر عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی زاخۆ به‌ سەرچاوەیەکی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ باب و كوڕن.

 له‌دوای وه‌رگرتنی لێدوانی به‌رپرسی ته‌ندروستی زاخۆ كچێكی دیكه‌ی هه‌مان خێزان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ برینداره‌كانیش دۆخی ته‌ندروستی سێ كه‌سیان جێگیر نیه‌ و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.

ھەواڵی زیاتر