مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و  نوێنەری گوندەکانی دەڤەری بارزان کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قایمقامییەتی قەزای مێرگەسۆر، مەلامستەفا بارزانی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و حزبی و کۆمەلایەتی ناوچەکە، کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕیش سپی و کەسایەتی و نوێنەری گوندەکانی دەڤەری بارزان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا مەلامستەفا بارزانی تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی گرینگی پەیوەست بە ژیان و کاروباری هاووڵاتییان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەروەها سێکتەرەکانی تری وەکو تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە، ژینگە پارێزی و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.

ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان لە بەرامبەر بەدواداچوونی بەردەوامی بەڕێزیان بۆ کێشە و کاروباری هاووڵاتییان و ئەو ئەرکەی کە بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی خەلک دەکێشێت، ئاراستەی جەنابیان کرد.

ھەواڵی زیاتر