چەند كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی سەماعەی قۆپییەكردن دەستگیركران

لە شارۆچكەی چەمچەماڵ 11 كەس دەستگیركران كە سەماعەی قۆپییەكردنیان بەڕێگەی ئۆنلاین كڕیبوو بۆ ئەوەی لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەییدا قۆپییە بكەن.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیارییەكان لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ توانرا 11 تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپییەکردنیان کڕیبوو و ویستبوویان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەکاری بهێنن.

ئاماژەی بەوەش دا كە ، ئێستا سەرجەم تۆمەتبارەكان بە ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە

ھەواڵی زیاتر