پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ ئوسامە نوجەیفی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم ئوسامە عەبدولعەزیز نوجەیفی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت.

بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت.

إنا لله و إنا الیە راجعون

مسعود بارزانی
26ی حوزەیرانی 2024

ھەواڵی زیاتر