سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا کرد بۆ کۆچی دوایی باوکیان کە ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە؛

بەڕێزان:
ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا.

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدولعەزیز نوجەیفی، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر