یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی باوکیانەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات.

ڕۆژی (26ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون، سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا کرد بۆ کۆچی دوایی باوکیان.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

بەڕێزان: ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،
ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا.

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدولعەزیز نوجەیفی، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان