وەزارەتى خوێندنى باڵا 2 پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (دوو) پۆست لە زانکۆى سەڵاحەددین- هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1. ڕاگرى کۆلێجی پەروەدەی مەخمور
2. ڕاگرى کۆلێجی بەڕێوەبردن و ئابووری
مەرجەکان:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.

وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە  دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ  بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت:
1- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
2- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکنى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 2024/7/4 ڕۆژى (پێنجشەممە) دەبێت.
3- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
4- هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
https://forms.gle/cjjjeZ86jadWHRJZ8

ھەواڵی زیاتر