هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ زیاد کردووە

بەپێی ڕاپۆرتی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بازرگانی بە مرۆڤ، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەحکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق توانیویەتی لە بەرنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مروڤەوە بە شێوەی فەرمی لە پلەی سێیەم بێتە پلەی دووەم.
ڕاپۆرتەکە، جەخت لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێم دەکاتەوە و تیشک دەخاتە سەر ئەو بوارانەی کە پێویستیان بە باشترکردن هەیە بۆ ئەوەی زیاتر لەگەل ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو؛ بۆ یەکەمجار لە ماوەی پێنج ساڵدا، حکوومەتی هەرێم داتای وردی جێبەجێکردنی یاسایی بڵاوکردەوە، کە هەنگاوێکی سەرەکییە لە شەفافیەت و لێپرسینەوەدا.
لە ساڵی 2023دا حکوومەتی هەرێم بەدواداچوونی بۆ 18 حاڵەتی کردووە کە گوایە کەیسی بازرگانیی بە مروڤ بووە. لەوانە 12 حاڵەتی بازرگانیی بە سێکس و شەش حاڵەتی کارکردنی زۆرەملێ بوونە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە حکوومەتی هەرێم هیچ لێپێچینەوەیەکی نوێ لەم سالەدا دەست یپێ نەکردووە، بەڵام حکوومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە لێپێچینەوە بەردەوامەکانی ساڵانی پێشوو و لە ئەنجامدا هەشت سزای بەسەر تاوانکاران سەپێندراوە.

ھەواڵی زیاتر