جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد کە بەشدارییەکی دیار و كاریگەریی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەبووە و پێویستە لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیی خۆیان بەردەوام بن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانیی و کارکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی.

جێگری سەرۆکی پارتی، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ئافرەتانی کوردستان، لە بواری سیاسیی و ڕێکخراوەییشدا ، ڕۆڵی خۆیان لە هاندانی ئافرەتاندا بگێڕن بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاراتریان لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردندا هەبێت.

ھەواڵی زیاتر