پێویستە لەسەر قوتابی خشتەی تایبەت بەخۆی هەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-ڕێکخستنی سیستەمی خەو خوێندن و خواردنی باش و ووزە بەخش.
2–تادەکرێ بەشەو زوو بخەون و بەیانی زوو لە خەو هەڵسن، خوێندنی بەیانیان زۆر گرنگە ئەوکات بیرو هزری قوتابی چالاکە و مێشکی سافە.
4-سنووردارکردنی هەموو ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و سۆشیال میدیا.
5- ڕاگرتنی سەردان و میوانداری لەسەر قوتابی .
6-گرنگترین شت ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆقوتابی لەسەر دایک وباوک پێویستە لەماڵەوە.
7-بەپێویستی دەزانم کەوا قونابی پرسیارەکانی ساڵانی پێشووی هەبێتن و وەڵام بدا، تاوەکوو شارەزایی هەبێتن و لەچۆنییەتی هێنانەوەی پرسیارەکان.
8-تكایه پێش کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن لە قوتابخانە،کاتژمێر 7:30 دەست پێدەکاتن تۆ هەوڵبدە پێش ئەوکات لە وێبە.
9-هەموو پێویستیەکان بە زیادەوە لە ناوجانتایەکی بچووک داینێ.
10-سەبارت بەهۆلی تاقیکردنەوەکان پێویستە قوتابی ژاوەژاو دروستنەکاتن ئارامی لەخۆی و قوتابییانیتر تێکنەدات خوانەخواستە ئەگەر کێشەکیشی هەبوو زۆر بەهێمنی مامۆستاکەی چاودێری خۆی ئاگاداربکاتەوە.
11-تۆ باوەڕی تەواوت بەخۆهەبێت و لە خوا بترسە ئەمە زۆرگرنگە کۆششی خۆتبدەو دڵنیابە خوای گەورە سەرکەوتووت دەکات پشت بەزانست وزانیاری خۆت ببە ستە.
12-هەوڵی گزیکردن مەدە چوونکە دواتر تووشی سزاو لێکۆڵینەوە دەبیت بەپێی سزای یاساکانی وەزارەتی پەروەردە تکایە باپەند ببە بەهەموو یاساکان، و ڕێنماییەکانی وەزارتی پەروەردە.
13-لەکاتی وەڵامی پرسیارەکان پێویست ناکا بترسی یان خێرا وەڵامم بدەیتەوە،هیچ پەلەمەکە کاتێکی باشت هەیە بۆ وەڵامە کان.
14-هەرگیز گوێ لەوکەسانە ڕامەگرە کە دەلێت،ئەو بابەتە گرنگە یان ئەوپرسیارە دێتەوە چوونکە لەخوێندن گرنگ و ناگرنگی نیە .
هیچ سوودت پێناگەینی بگرە زیانیشی هەیە بۆت،تۆ لەسەرتە هەموو بابەتەکە بخوێنی وئامادەبی پۆلی دوانزە قورس نیە تەنها ووردە.
15- بەپێی دەروونزانی نوێ قوتابی پێویستەشەوی پێش تاقیکردنە وە بەکاتژمێرێ یان دوو کاتژمێر هیچ نەخوێنی دەتوانی سەیری تیڤی بکەی .یان پشووەك بەخۆت بدەی .
16-،پێش تاقیکردنە وە هیچ فشارێکی دەروونی لەسەر خۆت مەکە، دڵە راوکێی باشە تەرکیز زیاد دەکا بەڵام دڵە ڕاوکێی زۆر یان بڵێن ڕێژەی دڵە ڕاوکێی زۆر واتلێدەکاتی شتەکان لەبیربکە ی.
17- تکایەتکایە،نەکەی خوێندن لەسەر مەلزەمەبکەی خراپترین جۆری خوێندن لەسەر مەلزەمەیە؛ مەلزەمە قوڕێکی سوور دەخاتە سەرت مەلزەمە کارەساتە بۆقوتابی تە نها بزنسێک و بە س.
18-ئەمەشت لەبێربێتن کەوا %80 سەرکەوتن لەبواری پەروەردە خۆتی بۆیە تکایە پشتت بەخۆت ببەستە و خۆت بەهێزبکە.
19-لە هۆڵی تاقیکردنەوە ئەگەرهاتوو وەڵامی پرسیارەکەت لە بیرکرد پرسیارەکە وێنە بوو دەتوانی تەرکیزبکە یە سەرچاوی ڕاست و خەیاڵێک بکە، بەڵام ئەگەرهاتوو تێنووس بوو تەرکیز بکە سەرچاوی چەپ و خەێاڵێک بکە،
20-سە بارەت بە پرسیاری هەڵبژاردنەکان،ئەگەرهاتوو نەتزانی دەتوانی سوود وەرگری لەوەڵامی هەڵبژاردنەکان؛ واتە ئەگەر زانیاریت هەبوو لەسەر وەڵامی هەڵبژاردنەکە دەتوانی ئەو وەڵامە هەڵبژێری کە لەکۆتایدا دەمێنێتەوە واتە بەنەزانینی پرسیارەکە بزانیت.
21 -دوورکەوتنەوە لە هاوڕێ و کەسە نەرێنیەکان، کە ووزە و وورەت دادەبەزێنن گوایە تاقیکردنەوەکە قورسەو سەرکەوتن زەحمەتە.
22- بەکارهێنانی پێنووسە ڕەنگاو ڕەنگەکان لەکاتی خوێندنەوەی بابەتەکان چوونکە تیشک دەخەنەسەر خوێندنەوە،مێشک ڕەنگەکانی خۆشدەوێ.
23- هەوڵبدە بەلایەنی کەم ڕۆژانە سێ کاتژمێر زیاتر بخوێنە، بەتایبەت خوێندنی بەیانیان و دانیشتن لەسەر مێز و لەنێوان هەر کاتژمێرێکی خوێندن پشوو وەرگرە
24- پێویستە داوای یارمەتی بکەیت لەهەرکەسێکی بەئەزموون، بۆ هەر شتێک کە لات ڕوون نیە.
25- فشارو دڵەڕاوکێ چارەسەربکەن چونکە زۆر جار دەبێتە هۆی لەبیرچوون لە تاقیکردنەوەکان؛ دەروونتان ئارام بکەن.ە
26-گرنگترین شت پشت بەستن بەخوای گەورە،ئەمەش سەرکەوتن و متمانە دروستدەکات..
،شتێکت لەیادبێتن مەرج نیە هەموو ببن بەدکتۆرو ئەندازیار گرنگتر لەوە ئەمەیە خۆت لەچ بوارێک باشدەبینی لەم بوارە بخوێنی چوونکە زۆر جار بڕوانامەیەکی بەرز چوونکە بە ئارەزوو بەهرەمەندیت نەبووە تەنها بۆ ناوبانگ سوودت پێناگەێنێت. لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیە ئازیزەکانمان دەخوازم بە هیوام بگەن بەو بەشەی کە خۆیان تیادا دەدۆزنەوەو بەهرەمەندن لێی . چوونکە گومانی تێدانیە لەوە زانکۆو بەشە،سەرکەوتوو دەبن کە زیرەکن لێئ و ئارەزووی دەکەن.بەهیوای سوود بۆقوتابیە خۆشەویستەکان.
*ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی