سەرۆکی حکوومەت بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبێت سەفیر ئەحمەد خاڵە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراو سەفیر ئەحمەد خاڵە کرد.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبێت کرد و هاوخەمی خۆیی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە ، سوپاس و پێزانینیان بۆ بەشداریی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی

ھەواڵی زیاتر