لە هەولێر ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو، بە ھۆی رووداوێكی ئاگر، لە خانوویێكدا لە گەڕەكی فەرمانبەران، كەسێك لە رەگەزی نێر گیانی لە دەست دا كە دانیشتووی شاری ھەولێرە.

ئاماژەی بە ئەوەش دا كە پاش گەیشتینی تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانراوە كۆنترۆڵی رووداوەكە بكرێت.

ھەواڵی زیاتر