هەرێمی کوردستان و عێراق سیستەمی یەکگرتووی هاتوچۆ پەیڕەو دەکەن

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگییەکی ڕاستەخۆ لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی سیستەمی هاتوچۆ هەیە.

محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشکرای کرد، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی سیستەمی یەکگرتووی هاتوچۆ سەردانی بەغدایان کردووە، بۆ ئەوەی داتا و زانیارییەکان هاوبەشیان پێ بکرێت و پێبژاردنەکانیش یەکبخرێنەوە.

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، دەڵێت: هەماهەنگییەکی ڕاستەخۆ لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی سیستەمی هاتوچۆ هەیە.

هاوکات دەشڵێت: بەپێی سیستەمەکە پێبژاردنەکان بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ وەردەگیرێن، بەشێوەیەک ئەو ئۆتۆمبێلەی ژمارەی بەغدای هەڵگرتووە؛ دەتوانێت پێبژاردنەکەی لە هەرێمی کوردستان بدات و ئەوانەی ژمارەی هەرێمی کوردستانیشیان هەڵگرتووە دەتوانن پێبژاردنەکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بدەن.

ھەواڵی زیاتر