نێچیرڤان بارزانی: هيوادارم جه‌ژن ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت

ئەمڕۆ شەممە (15ـی حوزەیرانی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاووڵاتيیانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.

هاوکات گوتیشی: يه‌زدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت، جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى