لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: “پێویستە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە کەشێکی گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکەن.”
ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر قوتابی و خوێندکارێک یان بەخێوکاریان یان کەسوکاریان رەفتاری نابەجێ بەرامبەر دامەزراوە پەروەردەییەکان و مامۆستایان بکات سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت، هەروەها ئەو ساڵەی خوێندنیشی بە کەوتوو هەژمار دەکرێت و رێگە نادرێت تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدات.


