سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکاری باڵای سەربازی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان تاوتوێی هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هۆڵەندا دەکەن بۆ هێزی پێشمەرگە.
پێنجشەممە (13ـی حوزەیرانی 2024)، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە کە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ واڵتەر ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی وڵاتی هۆڵەندا لەهەرێمی کوردستان، لەگەڵ پرسی چاكسازیی لهوهزارهتی پێشمهرگه و ههنگاوهكانی ئهو پڕۆسهیه تاوتوێ کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا، هاوكارییهكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمهرگه، بهشێكی دیکەی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونهوهكه بوون و ههردوولا بهگرنگییهوه باسییان لەو پرسە کرد.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، دووپاتیان لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازیی هۆڵەندا کردەوە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی کردنی زیاتر بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکانی هۆڵەندا.