به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی بڕی 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ناوچە‌ شوێنەوارییەكان خەرج دەكرێت

لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدان و پاراستن و نۆژەنكردنەوەی ناوچە‌ شوێنەوارییەكان خەرج دەكرێت. 

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و گرنگیدان به‌ شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كان له‌ شاری كفری، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، بنكه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری كرده‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوووری كفری.

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری كه‌ واژووی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ره‌، بریاردرا به‌ گۆڕینی بنكه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كفری له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار. ‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ش‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ له‌ (9/6/2024)وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.‌

له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بایه‌خێكی زۆر به‌ شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كان ده‌ده‌ن و هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌دا له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه‌ (900) ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ شوێنه‌وارییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سه‌دان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وار له‌ بواره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و هه‌ڵكۆڵین و دروستكردنی پاركی شوێنه‌واری و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان و ده‌یان كاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.