ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

ڕۆژی دووشەممە10ی6ی2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی لیستەكە سەرجەم فەرمانبەران لە ماوەی 3 رۆژدا (لە سێشەممە تا پێنجشەممە) مووچەكانیان وەردەگرن.

بەگوێرەی لیستەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە12ی6ی2024، مووچەی وەزارەتەکانی (پەروەردە، داد، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێت.
بەپێی هەمان لیست هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

وەزارەت راشیگەیاندووه‌: خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە، بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.

جەختیشی كردەوە كە هەر کات تەمویلی خانەنشینی سەربازی گەیشت، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەمەی خوارەوە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە:-

ھەواڵی زیاتر