دوێنێ، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاوەری ئەندامانی بەش سەردانی بنكەی (ژین)ی لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنكە و كارمەندانی بنكە پێشوازی كران.
دوای بەسەر كردنەوەی تەواوی بەشەكانی (وێنەگرتنەوەی ئەلكتڕۆنی و مایكڕۆفیلم و كەرستەی ڕۆشنبیری و وێنە و دەنگ و ڕەنگ و بەڵگەنامە و كتێبخانە لەچاپدان و لێكۆلینەوە)، بەرپرسی بەش هەموو هاوكاری پاڵپشتی خۆی بۆ بنكەكە دووپاتكردەوە.
بنكەی بەڵگاندن و لێكۆلینەوەی (ژین)، ناوەندێكی ئەڕشیفیی قازانج نەویستی ناحكومییە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری سلێمانی دامەزراوە، بۆ كۆكردنەوە، پاراستن، ڕێكخستن و زیندووكردنەوەی ڕۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان.