لە سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و لقی ٤ـی پ.د.ک تاوتوێی دۆخی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیان کرد

دوێنێ، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵان لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، سەردانی لقی 4ـی (پ.د.ک)یان کرد و لەلایەن ئاری هەرسین بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بارودۆخی میدیایی و بواری ڕۆشنبیری لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی و سلێمانی بەتایبەت کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر برەودان بە بنەما گرنگەکانی بواری ڕاگەیاندن و پەروەردەی نەتەوەیی بۆ نەوەی ئایندە و ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی.

ھەواڵی زیاتر