سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ دادەنێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی ئاکرێ بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ) دادەنێت.

پرۆژەی سەنتەرى بازرگانى و عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ لە ژێر ناونیشانی (ئامانجمان بەرەو پێش بردنى كەرتى كشتوكاڵە لە هەرێمى كوردستان) لە دووەم گەورەترين عەلوەيە لە ئاستى هەرێمى كوردستان و عێراق بە گوژمەى 22 مليۆن دۆلار لە سەر ڕووبەری 245 هەزار مەتری دووجا دروست دەکرێت و دەکەوێتە سەر ڕێگەى سەرەكى دهۆك – ئاكرێ.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی 12ی ساڵی 2022 لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، جەخت لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەگشتی هەمەجۆرکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا گوتی: زۆر دڵگران بووم کە بینیم جووتیارەکان لە کاتێکدا ناتوانن بەرهەمەکانی خۆیان بفرۆشن دێن تەلەفی دەکەن. ئێمە هەر زوو هەستمان بەوە کرد کە خوا سەروەتێکی زۆری بە ئێمە داوە کە بەداخەوە وەکوو پێویست سوودی لێ وەرنەگیراوە، ئەویش بابەتی کشتوکاڵە، بۆیە لە سەرەتاوە من زۆر جەختم لەوە کردەوە کە دەبێ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکەین، یارمەتی جووتیارەکانمان بدەین بۆ ئەوەی بتوانن کە ئەم سامانە نیشتمانییە بە ئاستێک بگەیەنن کە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و زیادکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان.

هەر لەو پەیامەیدا ڕاشیگەیاندبوو، دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم كە كشتوكاڵ بنەمای دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێزە لە هەموو وڵاتێكدا، بۆیە جەختێكی زۆرمان لەسەر ئەوە كردووەتەوە. لە لایەكی ترەوە دەتوانم ئەوە بڵێم كە سەرمایەیەكی لەبننەهاتووە، هەموو ساڵێك دەتوانیت نوێی بكەیتەوە و پەرەی زیاتریشی پێ بدەیت، بەتایبەتی ئەگەر بتوانیت بگەیەنیتە ئاستێك كە پێداویستییە ناوخۆییەكان دابین بكات و لەمەش زیاتر هەناردەی دەرەوەی بكەین، ئەمە دەبێتە داهاتێكی زیاتر كە دەتوانین لە شوێنەكانی تر وەبەرهێنانی بۆ بكەیت، ئەمە ئابووریی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی باشتر و خێراتر بەرەو پێشەوە ببات.

هەروەها لە سەرەتای خوێندن خواردن و دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران جەختی لە سەر هەمەچەشن کردنی سەرچاوەکانی ئابووری و داهاتی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەی تایبەتیش بە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵدا وەک ئەوەی لە کارنامەی کابینەکەدا هاتووە.

ھەواڵی زیاتر