لە سلێمانی، تیۆرەکانی سینۆگرافیا ناونیشانی کۆڕێکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بوو

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەک کەسایەتیی ئەکادیمی، ڕۆشنبیر، نووسەر و میدیاکار، لە ئۆفیسی گۆڤاری (هەردەم) لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی گفوگۆئامێز بە ناونیشانی “تیۆرەکانی سینۆگرافیا” بۆ هونەرمەند، نووسەر و ئەکادێمیست، د. نیاز لەتیف بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆڕەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد، دەستی پێ کرد.
لە باسەکەیدا کۆڕگێر تەوەرەکانی (تیۆرەکانی سینۆگرافیا، پێناسە و زاراوەکانی، دەروازەی مێژوویی، پێکهاتەکان و جەستە و شێوازەکانی سینۆگرافیا)ی خستە ڕوو.
کۆڕەکە بە گفتوگۆی گەرم و ئاستبەرزیی ئامادەبووان دەوڵەمەنتر کرا و دواتر سوپاسنامە و دیاری بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشکەش بە کۆڕگێڕ کرا.

ھەواڵی زیاتر