کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانی قەسرۆک بەگوژمەی یەک ملیار دینار قیڕتاو دەکرێن

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانی ناحیەی قەسرۆک لە سنووری قەزای شێخان قیڕتاو دەکرێن، لەبەرامبەر جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانە دانیشتووانی سنوورەکە سوپاسی حکوومەتی ھەرێم دەکەن، کە بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچەکە جێبەجێ دەکات.

لەناو پڕۆژەکەدا دوو شەقامی سەرەکی لەناو سەنتەری ناحیە لەگەڵ کۆڵانی سێ گەڕەک قیڕتاو دەکرێن، بەگوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە قیڕتاوکردنی ئەو شەقام و کۆڵانانە خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچەکە دەکات و قەرەباڵغی لەناو شار ناھێڵێت، جگە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی ھەندێک کۆڵان بەدرێژایی چوار سەد مەتر، کە ھەموو ئەو پڕۆژانە بە گوژمەی یەک ملیار دینار دروست دەکرێن، ئەوەش دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و ھاتووچۆی ھاووڵاتییانیش ئاسانتر دەکات.
شایانی باسە حکوومەتی ھەرێم لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ھەڵمەتێکی ئاوەدانی دەستی پێکردووە و لە ھەموو شارۆچکەکان پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە کەرتە جیاوازەکان بەتایبەتی لە کەرتی ڕێگاوبان لە قۆناغی جێبەجێ کردندان، تەنھا لە ماوەی ھەفتەیەکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەگوژمەی نزیکەی نیو ترلیۆن دینار بەردی بناغەی بۆ ژمارەیەک پڕۆژە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان دانا و ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەشی کردەوە کە ھەمووان لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییاندانە، ھاووڵاتییانیش سوپاسی حکوومەتی ھەرێم دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ھەموو پڕۆژە خزمەتگوزاریانە.

ھەواڵی زیاتر