یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار

** ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠ ) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان. ****. ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٦/١١، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت. ***. تێبینی؛ خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٦/١٠