مەسرور بارزانی سەنتەری “ئیگڵ پۆست”ـی لە هەولێر کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری ئیگڵ پۆست، کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن؛ لە شاری هەولێر کردەوە.

دامەزراندنی سەنتەرەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە دیجیتاڵکردنی سیستەمەکان و دامودەزگاکانی حکوومەت و لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە دامەزرێندراوە.

ئیگڵ پۆست، گەیاندنێکی پۆستەی ڕێگەپێدراوی هاوبەشە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. لە ئیگڵ پۆست، پۆستەکردن لە تەواوی جیهانەوە بۆ کوردستان و لە کوردستانەوە بۆ تەواوی جیهان بەردەستە.

خزمەتگوزاریی گەیاندنی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەریا و ئاسمانی بە بارهەڵگر و ئوتومبێل و ماتۆرسکیل دەتوانن بارەکان بگوازنەوە بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا، لە سەرانسەری (ئاسیا، ئەفریقا، ئەمەریکای باکوور، ئەمەریکای باشوور، ئەوروپا و ئوستراڵیا).

هاووڵاتییان لە ڕێگەی ئیگڵ پۆستەوە دەتوانن تەنانەت بەڵگەنامەکانیشیان وەک پاسپۆرت و ئایدی بگوازنەوە بە دڵنیاترین شێواز.

ھەواڵی زیاتر