چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتیی داراییدا ئاماژە بە ئەوە دراوە، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٥٣٩) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتە روو كە لەچوارچێوەی ڕێکكەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە “بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە (٣٩١٧) فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا (٣٦٨)یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی تیمی هەژماری من کراوە. وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە

ھەواڵی زیاتر