سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ڕۆژی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێ دەکات.

دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.
٢٠٢٤/٦/٨