پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ پارێزگاری واست و شاندی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل:گرنگی دانی جه‌نابی سه‌رۆك به‌م شانده‌ له‌ خۆیدا به‌رچاوروونی زیاترمان پێ ده‌دات له‌وه‌ی فه‌زای په‌یوه‌ندیه‌كانمان پته‌وو فڕاوانتر بكه‌ین و له‌ جاران زیاتر له‌یه‌كتری بێنه‌ پێشه‌وه‌

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-6-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ دیوانی پارێزگادا، پێشوازی له‌ محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد..
له‌ میانی دیداره‌كه‌دا كه‌ مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و مه‌ریوان هادی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و كارزان عبد هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئاماده‌یی بوون .
سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر، به‌خێرهاتنی گه‌رمی شانده‌كه‌ی پارێزگای واسیتی كرد و خۆشحاڵی به‌ دیداریان ده‌ڕبڕیه‌وه، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌وا گرنگی دانی جه‌نابی سه‌رۆك به‌م شانده‌ له‌ خۆیدا به‌رچاوروونی زیاترمان پێ ده‌دات له‌وه‌ی فه‌زای په‌یوه‌ندیه‌كانمان پته‌وو فڕاوانتر بكه‌ین و له‌ جاران زیاتر له‌یه‌كتری بێنه‌ پێشه‌وه‌ ‌.
پارێزگای واسیت، سوپاسی تایبه‌تی خۆی و شانده‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر كرد، بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌یان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان وێرای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، هاوكات ئه‌زموون وه‌رگرتنه‌ له‌و شێوازه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر پیاده‌ ده‌كرێ بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كان و شێوازی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان و سیاسه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بونیادنانی شار، ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل، رایانگه‌یاند كه‌وا ویستومانە هاوشێوەی نموونەی جوانی ئاوه‌دانی هەولێر بین و ئه‌زموون له‌ چۆنیه‌تی سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی سیکتەرە خزمەتگوزارییەکان وه‌رگرین. لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان پارێزگای هه‌ولێرو واست کرایەوە، ئەویش لەپێناو فه‌راهه‌مكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشەسه‌ندن لە بوارە جۆراوجۆرەکان .