وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستی نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان بۆ ساڵى خوێندنى 2024 بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان- بەڕێوەبەرایەتیی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەی خوێندنی باڵاوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، لیستى نوێى زانکۆکان بەسەر دوو ئاست دابەشکراوە و پشت بە دوو پێوەرى ئەکادیمىی نێودەوڵەتى دەبەستێت کە بریتین لە پێوەرى شەنگهاى و تایمز.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەو خوازیارانەى دەیانەوێ لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن، لەوانەش لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە 5ـی حوزەیران کاری پێ دەکرێت. هاوکات، ئەو کەسانەى کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن،  پێویستە بە هەمان شێوە لە ئەمڕۆوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.

بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لێرە کلیک بکەن

ھەواڵی زیاتر