سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی ئەوقاف: تەواوی حەجخوازانی كوردستان گەیشتوونەتە سعوودییە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئێستا تەواوی حەجخوازانی كوردستان لە وڵاتی سعوودییەن.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ رایگەیاند: ئێستا تەواوی حەجخوازانی كوردستان رێگای ئاسمانی و رێگای وشكانی لە شاری مەككەی پیرۆزن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممە دوایین كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 344 حاجی بوو، لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێكەوتن.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆی گشتی ئەو حەجخوازانەی ئێستا مێوانی ماڵی خودان لە وڵاتی سعوودییە، بریتین لە 4 هەزار و 658 حاجی