تیمی (گۆیژەبپارێزە) دەستی بەچالاكییەكانی كرد

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

تیمی گۆیژە بپارێزە”، بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكان و تێكدانی شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانیی، دەستی بەچالاكییەكانی خۆی كرد.

بە پیی ڕاگێیەنراوێك كە لەلایەن ژمارەیەك كەسایەتی و نووسەرانی شاری سلێمانی دەرچووە ئاماژە بەوە دراوە كە بەدەسپێشخەری تیمی ژینگەی رێكخراوی ئازادبوون، بەئامانجی پاراستنی سرووشتی شاخی گۆیژە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا كە تیایدا چەندین رێكخراوی ژینگەیی، چالاكوانی مەدەنیی، نووسەر، رۆژنامەنووس، كەسایەتیی و مامۆستای زانكۆ بەشدار بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا، ئاماژە بەمێژووی پێشێلكاریی و دەستدرێژییەكانی سەر ژینگە لە هەرێمی كوردستان كران. بەتایبەت گفتوگۆكرا لەبارەی مەترسییەكانی لە ناوبردنی شاخەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شاخی گوێژە.
بۆ پارێزگارییكردن لە شاخی گوێژە “تیمی گوێژە بپارێزە” پێكهێندرا. تیمەكە گرنگیی دەدات بە لایەنەكانی(ژینگە و رەگەزەكانی، جیۆلۆجیی، شوێنەواریی، یاسایی) و كاری له سه ر دەكات و و مەترسییەكانی ئاشكرا ده كات . لەم چوارچێوەیەدا هەوڵەكانی بەگەڕدەخات لە ڕێگەی چالاكی مەدەنییەوە.
ئەم تیمە بەكراوەیی ئەمێنێیەوە، و هەر رێكخراو و چالاكوان و كەسێك كە بە ئامانجی پاراستنی ژینگە كاردەكات، ئەوا دەتوانێت بەشداریی و پاڵپشتیی “تیمی گوێژە بپارێزە” بكات.