حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك هەلی دامەزراندنی لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.
دوابەدواى سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکى حکوومەت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و بە مەبەستى پڕکردنەوەى ژمارەیەک بۆشایى میلاکى پسپۆرى و پاڵپشتیی پێکهاتە کارگێرییەکانى سەر بە وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت لە سنوورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجوومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکارىیی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەى گرێبەست بە ڕەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:-
1- پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لە ئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.
2- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.
3- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆرى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.
4- پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لەلایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.
5- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لەلایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.
ئەمەی خوارەوە لینکی فۆرمی دامەزراندنەكەیە بۆ دامەزراندن: