لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازى لە نێوان شار و دەرەوەى شار و بە شێوەیەکى یەکسان بە سەرجەم ناوچەکان، بە تایبەتى ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، بە گوژمەى (407 ملیۆن دینار)، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى شەقامى گەڕەکانی (حەسانەوە، 11ی ئازار)ى ناحیەی کەسنەزان.