تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاش بێهۆشكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانێك دزی‌ لێكردبوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی6ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ تۆمه‌تبارێك چۆته‌ ماڵه‌كه‌یان‌ و به‌ده‌رمانی‌ بێهۆشكه‌ر بێهۆشی‌ كردون‌و دواتر بڕێك ئاڵتوون‌و موبایلێك له‌جۆری‌ ئایفۆنی‌ لێدزیون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌رو گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. 


پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو بۆ بێهۆشكردنی‌ خێزانه‌كه‌.

له‌ كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1976  کە پێشینەی تاوانی هەیە، به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 444 و 15ی‌ چه‌ك له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی