ئاراس جەبار شارهزای كهشناسی رایدهگهێنێت، ئهگهری ههیه له رۆژانی داهاتوودا له بهشێك له ناوچهكانی ههرێمی كوردستان باران ببارێت.
ئاراس جەبار شارهزای كهشناسی رایدهگهێنێت، لەئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەرناوچەکانمان دوێنێ شهممه پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و کەش تا رادەیەک فێنکبوو لە ئهمڕۆ یەکشەمەوە کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە دوێنێ 2 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاراس ئاماژهی بهوهش داوه، بۆ رۆژانی داھاتوو بەتایبەت کۆتایی ئەم ھەفتە کەشی ناوچەکە دەچێتە نێو قۆناخێکی نوێ لەگەرمبوون و بەرزبوونەوەی زیاتر لە پلەی گەرمیدا ڕووئەدات بەجۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی پلەی گەرمی تا 40 پلەی سەدی و سەنتەری پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و کەرکوکیش لەنێوان 40 بۆ 43 پلە بەرزدەبێتەوە و لەناوچەکانی گەرمیانیش بەتایبەت باشوری ناوچەکە تا زیاتر لە 45 پلە .
ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی راشیگهیاندووه، لە ئهمشهوهوه پێشبینی ئەکرێت بای باکوری رۆژھەڵات لەسەر ناوچە شاخاوی و ناوچە جیاجیاکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک ببێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین خێرای باکە ناوبەناو لەنێوان 15کم تا 40 کم لەکاتژمێرێکدا چالاکدا ئەبێت و ماوەی خایاندنی تا ھەفتەی ئایندە ئەبێت لەئەگەری ڕوونەدانی گۆرانکاری.
له كۆتاییدا ئاماژهی بهوهش داوه، بەگوێرەی پێشبینیەکان ئەگەر ھەیە لە نێوان11 بۆ 13ی ئەم مانگەدا لەگەڵ بەردەوامی کەشی گەرم حاڵەتێکی لاوازی ھەورە بروسکە و بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە و بەشێک لەناوچەکانمان بگرێتەوە لە ئەگەری جێگیربوونی زانیاریمان ئەبێت لەسەری.