لە سۆران نەخۆشخانەیەکی تایبەت و خۆڕایی بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش کرایەوە

لە ڕێوڕەسمێکدا لەسەر داخوازی ڕێکخراوی سیمبولی شەھیدان، بەشێکی نەخۆشخانەی “ھێلاڤـ”ـی تایبەت لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بۆ کەسوکاری شەھیدان کرایەوە، ئەم نەخۆشخانەیە بێ بەرامبەر پشکنینی تەندروستی بۆ کەسوکاری شەھیدان دەکات.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، لە شەڕی دژی داعشدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە سەد و سی پێشمەرگە شەھید بوونە.
دکتۆر حەمرین، خاوەنی نەخۆشخانەی “ھێلاڤ”ـی تایبەت، دەڵێت: بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران، ڕێکخراوی سیمبولی شەھیدان و کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆر لە بوارە جیاجیاکان، ھەستاین بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک لە نەخۆشخانەکەمان، ئەو پڕۆژەیە بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەھیدانە، کە لەم نەخۆشخانەیە بێ بەرامبەر نەخۆش دەبینرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت، داشکانێکی باشیش لە داودەرمان دەکرێت، ئەوەش وەکو وەفایەک بۆ خوێنی شەھیدان کە لە پێناو پاراستنی کیانی ھەرێمی کوردستان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ھەواڵی زیاتر