دوێنێ، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسی دیاربەکر و لە یەکەمین پانێڵدا باسێکی سەبارەت بە پڕۆژەی ھەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی مەترسییەکان پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییەی، کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت بە زیهنییەتی ئاشتی و چارەسەر لەگەڵ عێراق و دەروودراوسێ بژی.
لە بەشێکی تری باسەکەیدا باسی ڕیفراندۆم و شانازییەکانی ڕیفراندۆمی کرد و دواتر تیشکی خستە سەر پێوەندییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ئاستەکانی نێوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی و جیهانی و، هیواشی خواست، کە لەڕێی ئەم هەوڵە دیبلۆماسییانەی ئەم دواییە گرفتەکان چارەسەر بکرێن و ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە چارەسەری دۆزی کورد دەبێتە فاکتەری ژیانێکی باشتر لە ناوچەکەدا.
شایه‌نی باسه ئه‌م كۆنفرانسه له‌لایه‌ن گۆڤاری (ده‌نگه)ـه‌وه به‌ستراوه، کە چه‌ندین پانێڵی سیاسی و هزری و زانستیی تیادا پێشکەش دەکرێت.
هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا د.سالار عوسمان، كۆمه‌ڵێك دیداری تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێك لە نووسه‌ران و ڕۆژنامەڤانان و ئەکادیمستانی باکوری كوردستان و تورکیا ئه‌نجامدا.