تیمێکی پزیشکیی نۆرینگەیەک بۆ حاجیانی کوردستان لە شاری مەککە دەکەنەوە

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، تیمێکی پزیشکیی 21 کەسیی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی دکتۆر دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە حاجیانی کوردستان، سێ نۆرینگەیان لە شاری مەککە کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، تیمە پزیشکییەکە تایبەتمەندن لە پسپۆڕییە جیاوازەکان، خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە حاجیانی کوردستان دەکەن لە بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکیەکانی کە حاجیانی کوردستان پێویستیان پێی دەبێت لە شاری مەککە لە کاتی بە جێگەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانی فەریزەی حەج.

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دووپات دەکەینەوە کە تیمە تەندرووستییەکانمان ئامادەن بە باشترین شێواز خزمەتی حاجیانی کوردستان بکەن تا ئەو کاتەی بە تەندروستییەکی باش دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمان .

ھەواڵی زیاتر