هەولێر… یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 1ی6ی2024، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەکادیمستان و مامۆستایانی زانکۆ قوتبیان و شارەزایان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد Ai لە کوردستان و عێراق لەهەولێر بەڕێوەچوو.

لەمیانی پێشکەشکردنی چەندین گوتار، لەبارەی گرنگی زیرەکی دەستکرد لەژیانی مرۆڤایەتی و پێگە و مامەڵەی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە، بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە.

هەروەها تیشکخرایە سەر سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشە تەکنەلۆژیایە، کە بە ئاراستەی خزمەتی مرۆڤایەتی و خزمەتگەیاندن و ئاسانکاریکردن بۆ ڕایی کردنی کاروبارەکانی ژیانی مرۆڤ بەگشتیی.
پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی چەندین پەنێل لەبارەی سەرهەڵدان و فراانبوونی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە سوودگەیاندن بە کارەبا و پرسی وزە و  برەودان بە رەوتی بازرگانی و ئابووری بەگشتیی.
 
هەروەها تیشکخرایە سەر دیموکراتیەتی پێشەکەوتنی زیرەکی دەستکرد و بڕینی هەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی.

ئەوەش خرایە ڕوو، لەداهوودا زیرەکی دەستکرد ڕووبەرێکی فراوانی ژیانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات وچەندین ئەرک بەڕێوەدەبات.

ھەواڵی زیاتر