ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵ بووم بە بینینی دادوەر فایەق زەێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ی عێراق.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، لەسەر ئەوە کۆک بووین کە دەستوور بۆ ئەوەیە مافەکانی هەموو گەلی عێراق و لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.
هاوکات گوتیشی: دەبێت دەستوور بنەمایەک بێت بۆ چارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا لهگهڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوقمەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.